كەمپینی بەهاناچوونی مەولوود ئافەند راگەیەندرا


kl:16,44 20|06|2012 Sawtalkurd


خۆرنیوز- پاش ئەوەی بۆ ماوەی پتر لە 10 رۆژ مەلوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد لە باشووری کوردستان دیار نەما و لە راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی تووندی لێکەوە، لە لایەن ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی هەر چوارپارچەی کوردستان کەمپەینێک بە ناوی “كەمپینی بەهاناچوونی مەولوود ئافەند” راگەیەندرا و راگەیەنراوی ژمارە یەکی خۆی بڵاو کردەوە، لە دەسپێکی کاری ئەم کەمپەینەدا پتر لە 70 کەس پشتیوانی خۆیان راگەیاند و داوایان  لە دام و دەزگاكانی ئەمنی لە حكوومەت و حزب و لایەنەكانی داكۆكیكار لە رۆژنامەنووسان لە باشووری کوردستان کرد  لەو رووداوە بكۆڵنەوە و راستییەكان ئاشكرا بكەن تا ئەو گومانە نەمێنێ كە لە كوردستانی ئازاددا كوردانی پارچەكانی تر هێشتا هەڕەشەی رفاندن و كوشتنیان لەسەرە.
راگەیەنراوی 1
ئەمڕۆ ئەركی هەموو كەس و لایەنێكی مرۆڤدۆست و خاوەن هەستی نیشتمانی و نەتەوەیییە پاش تێپەڕبوونی 11 رۆژ بەسەر دیارنەمانی مەولوود ئافەند رۆژنامەنووسی دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان كە دانیشتووی باشوور بوو و لە سەردانێكیدا بۆ شاری سلێمانی بێ سەروشوێنە، روو لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە سنووری سلێمانی بكا تا لەوبارەیەوە سەرەتایی ترین ئەركی نیشتمانی و پیشەییی خۆیان جێبەجێ بكەن كە ئەویش هەمان پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە، بەتایبەت رۆژنامەنووسێك كە خەڵكی رۆژهەڵاتە و پەڕیوەی باشوور بووە.
ئافەند، لە 2012.6.8ەوە بێ سەروشوێنە و تا ئێستە بەشێوەی رەسمی هیچ جۆرە بەدواداچوونێكی ئەمنی بۆ نەكراوە و چارەنووسی دیار نییە و هەڵوێستێكی لەبارەیەوە نەدراوە، ئەو رۆژنامەنووسە كە هاوكات سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بووە بەهۆی پیشەكەیەوە بەردەوام هەڕەشەی كۆماری ئیسلامی و چەند لایەنێكی ناو هەرێمی لەسەر بووە كە بەشێكی بەڕەسمی كەوتە راگەیاندنەكان و ئێستەش ئاماژەكان مایەی نیگەرانین.
لەم قۆناخەدا، ئەو كەسانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە و لە هەموو بەشەكانی كوردستانی تێدایە، لە بەردەوامیی دۆخەكەدا ژمارەمان لە بەرزبوونەوەدا دەبێ و توێژەكانی تری خەڵكیشی بۆ هان دەدرێ، یەكدەنگ داوای جووڵاندنی یاساییی ئەو رووداوە دەكەین، سەرەتا داوا لە دام و دەزگاكانی ئەمنی لە حكوومەت و حزب و لایەنەكانی داكۆكیكار لە رۆژنامەنووسان دەكەین لەو رووداوە بكۆڵنەوە و راستییەكان ئاشكرا بكەن تا ئەو گومانە نەمێنێ كە لە كوردستانی ئازاددا كوردانی پارچەكانی تر هێشتا هەڕەشەی رفاندن و كوشتنیان لەسەرە.
بۆ پشتیوانیكردنی كەمپین، ناوتان بۆ ئەو ناوونیشانە ئەلیكترۆنییە بنێرن: hawarbazyan2000@gmail.com

كەمپینی بەهاناچوونی مەولوود ئافەند
2012.6.19

وێنەیەك راستەوخۆ بۆ:
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ رۆژهەڵات
سەنتەری مێترۆ (بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان)
رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور
رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ
حزب و هێز و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان (بۆ ئاگەداربوونی رەسمی)

* ئەوانەی تا ئێستە پشتیوانیی كەمپینیان كردووە:
1. رێكخراوی‌ پارێزگاری‌ له‌ زیندانییه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی‌ ئێران و كوردستان
2. رزگار چۆچانی / رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی
3. جەماڵ نەجاری / رۆژنامەنووس
4. میترا ئاریان / چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
5. هێژا مەنگوڕ / چالاكوانی سیاسی
6. دیاری محەمەد / رۆژنامەوان
7. بێستوون نووری / رۆژنامەنووس
8. دڵشاد هەرتەلی / رۆژنامەنووس
9. شۆڕش بێهروزی / چالاكوانی مەدەنی
10. كاروان تەیب / رۆژنامەنووس
11. توانا عەزیز / چالاكوانی مەدەنی
12. ئازاد جەلال / چالاكوانی سیاسی
13. عەلی یۆنا / رۆژنامەنووس
14. بەدرەدین ساڵح / چالاكوانی سیاسی
15. فەیسەل بڵباس / رۆژنامەنووس
16. ئاسۆ پیرۆتی / رۆژنامەوان
17. ئالان قوباد / چالاكوانی مەدەنی
18. مەهین شوكروڵاپور / چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
19. یەحیا خزرنژاد / چالاكوانی سیاسی
20. ئەحمەد سەفا / رۆژنامەنووس
21. مینا لبادی / چالاكوانی مەدەنی
22. فەرزین حەسەن / رۆژنامەنووس
23. هەڵگورد سەمەد / رۆژنامەنووس
24. ئارام عوسمانی / رۆژنامەنووس
25. هەریر رەسووڵی / رۆژنامەنووس
26. كەژاڵ نەقشبەندی / چالاكوانی مەدەنی
27. هێڤی محەمەد / چالاكوانی مەدەنی
28. عوسمان بێورانی / چالاكوانی مەدەنی
29. هیوا كوردستانی / چالاكوانی سیاسی
30. ئەمجەد حسێن پەناهی / چالاكوانی سیاسی
31. لقمان كەریمی / چالاكوانی سیاسی
32. كامران قازی / رۆژنامەوان
33. عەلی قادری / چالاكوانی مەدەنی
34. یونس موكری / چالاكوانی مەدەنی
35. ناهید موكری / چالاكوانی مافی مرۆڤ
36. رۆیا تلووعی / چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
37. رابەر یونس عەزیز / رۆژنامەوان
38. ئاسۆ خەبات / چالاكوانی مەدەنی
39. ئاراس جەواد / رۆژنامەنووس
40. جەمیل ئەحمەدی / چالاكوانی سیاسی
41. خالید خەیاتی / چالاكوانی مەدەنی
42. پرشەنگ كاكەیی / چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
43. سیروان پاڵانی / رۆژنامەوان
44. عەبدوڵا نەجاری / چالاكوانی سیاسی
45. هیوا سەلیمی / چالاكوانی سیاسی
46. خالید شەیدا / شاعیر و نووسەر
47. رووناك شوانی / چالاكوانی مەدەنی
48. كامیل ئوستاد ئەحمەدی / چالاكوانی مەدەنی
49. نەزاد محەمەد / رۆژنامەوان و وێنەگر
50. جەهانگیر عەبدوڵاهی / چالاكوانی سیاسی
51. خالید محەمەدزادە / رۆژنامەنووس
52. ئیبراهیم جەهانگیری / چاودێری سیاسی
53. بڕوا بەرزەنجی / چالاكوانی مەدەنی
54. ئاگری ئیسماعیلزادە / چالاكوانی مەدەنی
55. هەواڵ نەژاد / چالاكوانی مەدەنی
56. شۆڕش سوڵتانی / چالاكوانی مەدەنی
57. كامی گوهەرزی / چالاكوانی مەدەنی
58. دێرسیم ئۆرامار / رۆژنامەنووس
59. عارف نادری / چالاكوانی سیاسی
60. گۆنا سەعید / چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ
61. رزگار كۆچەر / رۆژنامەوان
62. ئارەش تەوەكۆلی / چالاكوانی سیاسی
63. مەسعوود مەناف / چالاكوانی سیاسی
64. هۆشەنگ كەریم / رۆژنامەنووس
65. هێرش حاجی / چالاكوانی مەدەنی
66. رێبین حەسەن / رۆژنامەنووس
67. حەسەن لاوە / چالاكوانی سیاسی
68. كاوە شەریفیان / چالاكوانی مەدەنی
69. كامیل نورانی فەرد / چالاكوانی مەدەنی
70. تەنیا كوردی / رۆژنامەنووس
71. بنیامین ئەحمەدی / چالاكوانی مەدەنی
72. ماڵپەڕی سەربەخۆی /خۆرنیوز/
73. هاوار بازیان / رۆژنامەنووس








أخبـــــــار الوطـــــن

بيـــانــــات و تــقــــاريـــــر