ره‌مه‌زان كه‌ریم .
پێویسته‌له‌سه‌رمان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دابمه‌زرێنینه‌وه‌كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی لێیان داگیر كردووین، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ست دێنین، به‌پشت به‌ستن به‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوایی كه‌به‌سه‌ر رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا هاتوون، شان به‌شانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی كوردستانی سوور و قه‌فقازیا
شه‌دادییه‌كان- ده‌وڵه‌تی كوردی له‌قه‌فقاز، له‌قۆناغی رووخانی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بیدا 951ز، پله‌و پایه‌ی والی ویلایه‌تی ئه‌رمینیا به‌پایته‌خته‌كه‌ی (دوین)ه‌وه، له‌ده‌ستپێكی ساڵی 967ز ورده‌ورده‌به‌هێز بوو، هه‌روه‌ها شه‌دادییه‌كان فه‌رمان ره‌وایی ناوچه‌ی ئاران و (گه‌نجه)ی پایته‌ختیان كردووه، كه‌پێشتر له‌ژێر ئیداره‌ی والی عه‌ره‌بی ویلایه‌تی ئه‌رمینیادا بوو، كه‌دوای داگیركاری سه‌لجوقییه‌كان بۆ قه‌فقاز بوون به‌شوێن كه‌وتووانیان، له‌ساڵی 1072ز بوون به‌پاشكۆی پاشایه‌تی (به‌غراتیت) ئانیسییه‌كان، پێكه‌وه‌ئیماره‌تی ئانیسییه‌یان له‌ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا دروست كرد، له‌ژێر فه‌رمان ره‌وایی سالارییه‌كان (گه‌نجه) بوو به‌پایته‌ختی نه‌وه‌ی كوردی شه‌دادی، له‌ماوه‌ی فه‌رمانداری (فچلون 1030-895)ز، (گه‌نجه) به‌هێزتر بوو، لێره‌دا شه‌دادییه‌كان قه‌لاَیان دروست كرد، له‌گه‌ڵ كۆشك و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی قافڵه‌كانی (خان) و ده‌ستیان كرد به‌سه‌كی دراو و له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا قه‌لاَی نوێ و تۆكمه‌یان دامه‌زراند، له‌ساڵی 1063ز دا ده‌روازه‌رازاوه‌كانی (گه‌نجه) دروست كران، به‌گۆڕانی (گه‌نجه) بۆ ناوه‌ندێكی به‌هێز و گه‌وره، رووبه‌ره‌كه‌یشی فراوان بوه‌وه‌و گه‌ڕه‌كی بازرگانی و پیشه‌سازی نوێی تیا دروست كرا، ئاوریشم و پیشه‌سازی ئاوریشم سه‌رنجی نه‌ك ته‌نیا كڕیاری ناوخۆیی به‌ڵكو بیانیشی راده‌كێشا، وه‌كو ئاشكرایه‌فه‌رمانداری كورد (سه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی)، كه‌دژی سه‌لیبییه‌كان به‌رگری له‌جیهانی ئیسلامی ده‌كرد، به‌ره‌گه‌ز سه‌ر به‌هۆزی (ره‌واد)ییه‌كان بوو.
(بهاءالدین بن شداد) سكرتێری تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی مه‌زن له‌كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: (باوكی سه‌لاَحه‌دین له دوین له‌دایك بووه)، هه‌روه‌ها (ابن الاسیر) كه‌یه‌كێك بووه‌له‌هاوچه‌رخه‌كانی (سه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی) له‌باره‌ی پێگه‌ی جوگرافی (دوین)ه‌وه ئه‌ڵێ: (باو و باپیرانی سه‌لاَحه‌دین له‌دوینه‌وه، كه‌كه‌وتۆته‌ئازه‌ربیجانه‌وه، كۆچیان كردووه‌بۆ عیراق بۆ لای (مجاهدی به‌هرۆزی)، كه‌دواتر باوكی (سه‌لاَحه‌دین)یان وه‌كو به‌رپرسی قه‌لاَی تكریت ده‌ست نیشان كردووه.
له‌راستیدا باوكی (سه‌لاَحه‌دین) له(دوین) له‌دایك بووه‌و ئه‌یوبییه‌كان و شه‌دادییه‌كانیش له نه‌وه‌ی روادییه‌كان بوون، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات باوه‌ڕ به‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكایه‌تی له‌نێوانیاندا بكه‌ین. وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد، كه‌شه‌دادییه‌كان له‌ره‌چه‌ڵه‌كدا سه‌ر به(دوین) بوون، وه‌كو زانراویشه‌دایكی شاعیری گه‌وره‌ی رۆژهه‌لاَت (نیزامی گه‌نجه‌وی)، كه‌هه‌موو ژیانی له(گه‌نجه) به‌سه‌ر بردووه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك سه‌ر به‌نه‌وه‌ی ره‌وادی بووه، (نیزامی گه‌نجه‌وی)یش له‌پێشه‌كی داستانی (له‌یل و مه‌جنون)ه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌كه‌دایكی كچی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بووه.
فه‌رمان ره‌وایی شه‌دادییه‌كان كه‌نزیكه‌ی هه‌موو قه‌فقازیای گرتبۆوه‌بۆ ماوه‌ی 113 ساڵ به‌رده‌وام بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا شه‌دادییه‌كان فه‌رمانڕه‌وای (ئاران، نه‌خیتشڤان، گه‌نجه، بارد، دوبه‌یل و به‌یلكان) بوون.
ناوچه‌ی یان هه‌رێمی كوردستانی ناسراو به(كوردستانی سوور)، به‌زمانی ئازه‌ریش (قزل كوردستان) بریتییه‌له‌یه‌كه‌یه‌كی ئیداری له‌چوارچێوه‌ی ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تیدا، له‌ساڵی 1923ز دامه‌زراوه‌تا ساڵی 1929ز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كانی كورد بوون، به‌لاَم هه‌رێمی كوردستانی نه‌یتوانی حوكمی زاتی بۆ خۆی دابڕێژی.
دابه‌شبوونی ئیداری:
ناوه‌ندی یه‌كه‌ی ئیداری- شاری لاچین بوو (تا ساڵی 1923ز له‌رووی ئیدارییه‌وه‌گوند بوو- له‌ساڵی 1926ز ناوی لێ‌نرا (ئاباده‌لیار)، دابه‌شی سه‌ر شه‌ش به‌رێوبه‌رایه‌تی كرابوو: قه‌ره‌قشلاق، كالباجار، قوباتلنی، قوتورلی، كورد-گه‌نجی، و مراد هانلی. سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كوردستانی سوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی نه‌ده‌وترا هه‌رێم، له‌شوشه‌بوو.
دانیشتوان:
له‌ساڵی 1926زدا، 51,2 هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمه‌كه‌دا ژیاون، كه73% كورد بوون و 26% ئازه‌ری بوون، ژماره‌ی كورده‌كانی ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت 41,2 هه‌زار كه‌س بوون و رێژه‌ی 1,8% ی دانیشتوانی كۆماره‌كه‌یان پێك ده‌هێنا، كه‌زۆربه‌یان له‌نێو ئاپۆرای رۆشنبیری ئازه‌ربایجانیدا توانه‌وه‌و ئه‌وه‌ش روون نییه‌كه‌ئاخۆ ئه‌مه‌له‌ئه‌نجامی لێكچوونی رۆشنبیری و شێوازی ژیانیانه‌وه‌بووه، یاخود ناچار كراون. وه‌ك ئه‌زانین كه‌ته‌نیا 17% واته؛ 14,2 هه‌زار كه‌س له‌و كوردانه‌ی له‌ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تدا ژیاون زمانی كوردی‌یان به‌زمانی دایكی خۆیان داناوه.
هه‌ندێك له‌لێكۆڵه‌ران پێیان وایه‌هۆی نه‌زانینی كورد بۆ خودی زمانه‌كه‌یان، بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌كه‌یاسا و بڕیاره‌كانی ده‌سه‌لاَتی فه‌رمان ره‌وای ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌تی به‌سه‌ر كورده‌كانیدا سه‌پاندبوو، به‌رێگه‌خۆشكردن و ناله‌باركردنی بارودۆخه‌كه‌بۆ فێربوونی زمانی كوردی.
پیته‌كوردییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1924ز، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كۆماری ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تییه‌وه‌دانران، به‌لاَم هه‌ر له‌شوێنی خۆیاندا مانه‌وه، (جۆزیه) پرۆفیسۆری پێشوو له‌زانكۆی ئازه‌ربیجان له‌هه‌ڵوێستێكیدا دژی شۆڕشی ساڵی 1930دا، له‌په‌یمانگای ئازه‌ربیجانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گفتوگۆیه‌كیدا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه: ئینگلیزه‌كان زۆر خزمه‌تی كوردی عیراقیان كردووه(ئه‌مه‌ش كوردانی توركیا به‌لای خۆیدا راده‌كێشی) له‌پاڵ ئه‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌دا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت شێوێنرا و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ خوێندنگه‌یه‌ك به‌زمانی كوردی له‌ئازه‌ربیجاندا بوونی نه‌بوو.
مێژوو:
هه‌رێمی كوردستانی له‌ساڵی 1930ز
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداربێ به‌م ناوچه‌یه‌وه، ناوی كوردستان له‌ساڵی 1921ز دا به‌كارهاتووه، (ساڵێك پێش دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان) له16ی ته‌موزی 1923ز هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری لیژنه‌ی ناوه‌ندی ته‌نفیزی/ ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی (كیرۆف) دامه‌زرێنرا. خوێندنگه‌و شانۆی كوردی سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌رێمی كوردستان له25ی ئایاری 1923 بۆ 8ی ئابی 1930 به‌رده‌وام بوو، كه‌ناوه‌نده‌كه‌ی شاری (لاچین) بوو، به‌لاَم به‌هۆی فشاره‌كانی (موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك)ی سه‌رۆكی توركیا و ئه‌و رێككه‌وتنه‌نهێنییه‌ی له‌گه‌ڵ ستالین و باگیرۆفدا هه‌یبوو، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر كوردستانی سووردا بگیرێت.
له‌ئه‌رشیفی توركیدا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌رچاو ده‌كه‌ون، تیایاندا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌كراوه، كه دامه‌زارندنی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن كورده‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه‌كاریگه‌ری هه‌بووه‌له‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاراراتی ساڵی 1930ز. كۆماری ئارارات له‌باكووری رۆژهه‌لاَتی توركیاوه‌بۆ ناوچه‌ی ئاگری ئێستا بلاَوببۆوه(ئاگری ناوی توركی ئاراراته، كه‌توركه‌كان ئه‌م ناوه‌یان لێناوه). (ئیحسان نووری) سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاراراتی ده‌كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سكه‌ری بوو، هه‌روه‌ها توانیان هێزی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جه‌لالییه‌كان (ئیبراهیم حسكی) له‌تیلۆ بۆ خۆیان رابكێشن و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كیش دیاری‌یان كرد، به‌م جۆره‌ش بناغه‌یه‌كیان داڕشت بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌داهاتوودا، له‌و ناوچه‌یه‌شدا كه‌راپه‌ڕینه‌كه‌ی تیا به‌رپابوو، یاسای توند و تۆكمه‌دژی دزی و تالاَنی ده‌ركران، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان (سمكۆ شكاك) له‌ئێران رێكخست، پاشان كۆماری سه‌ربه‌خۆی ئارارات له‌ساڵی 1927زدا راگه‌یه‌نرا، له‌كاتی راپه‌ڕینه‌كانی كورد له‌باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیادا، له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1927ز، گوندێكی نزیكی ئارارات وه‌كو پایته‌ختی كاتی كوردستان ده‌ست نیشان كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون بانگه‌وازێكیان ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته‌زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هاوكاری و یارمه‌تی، نامه‌یان بۆ كوردانی ئێران و سووریا ده‌نارد، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان، له‌ساڵی 1930ز دا كۆماری ئارارات ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا واته؛ رووداوه‌كان له‌ناوچه‌جیاوازه‌كانی كوردستان یه‌ك به‌وی تره‌وه‌كاریگه‌ره.
له‌ساڵی 1937ز دا ده‌ستكرا به‌راگواستنی كوردانی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا بۆ كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و كازاخستان، له‌ساڵی 1944ز یشدا كورده‌كانی جۆرجیا له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان و میسه‌خه‌تییه‌كان بۆ هه‌مان شوێن راگوێزران.
له27ی ئازاری ساڵی 1991زدا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كورد (یه‌كبوون) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی سۆڤیه‌تییه‌وه‌مۆڵه‌تی پێدرا و تۆماركرا و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌وه‌دووپات كرایه‌وه‌كه: كێشه‌ی كوردستانی قه‌فقازیا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چاره‌سه‌ر كراوه‌و پێویسته‌دووباره‌به‌رێگای ده‌ستووری دابمه‌زرێنرێته‌وه، دوای ئه‌وه(وه‌كیل موسته‌فایف) سه‌ردانی (لاچین)ی پایته‌ختی كرد، له9ی حوزه‌یرانی ساڵی 1992ز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان رێكخرا له‌لایه‌ن ئه‌و كوردانه‌ی به‌چه‌ندین پاس له‌یه‌ریڤانه‌وه‌هاتبوون، له‌و كۆبوونه‌وه‌به‌رفراوانه‌دا و به‌ئاماده‌بوونی (وه‌كیل موسته‌فایف) نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد، بڕیاردرا به(دووباره‌دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی).
بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان 41/91 له‌رێككه‌وتی 4ی كانوونی یه‌كه‌می 1986ز.
بڕیاری 42/93 له‌رێككه‌وتی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 1987ز.
ماده‌ی 73-76 له‌یاسای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
مێژووی رابردووی گه‌لی كورد و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له‌چاره‌نووسی داهاتوویدا.
پێداگیری له‌سه‌ر به‌رپابوونی یه‌كسانی مێژوویی.
كۆبوونه‌وه‌كانی دامه‌زراندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كۆمه‌لاَیه‌تییه‌سیاسییه‌كانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، رایده‌گه‌ێنێ:
دووباره‌دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و ناوه‌نده‌كه‌یشی شاری لاچینی پایته‌ختی كۆنی كوردستان ده‌بێت.
تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ده‌وڵه‌ته‌كه‌له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه‌به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ دیاركردنی نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان له19ی ته‌مووزی 1992ز.
سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان/ وه‌كیل موسته‌فایف
9ی حوزه‌یرانی 1992 شاری لاچین
به‌كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی، ده‌نگی له‌سه‌ردرا و به هه‌ردوو زمانی كوردی و روسی چاپ كرا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه‌بانگهێشت كرابوون، هه‌واڵه‌كه‌یان له‌سه‌رتاپای جیهاندا بلاَو كرده‌وه، به‌لاَم نه‌توانرا پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌بكری له‌به‌ر چه‌ندین هۆی جیاواز، یه‌كه‌م: ناته‌بایی و نایه‌كگرتوویی نێوان كورده‌كان. دووه‌م: هه‌ر یه‌ك له‌ئێران و توركیا رۆڵێكی نه‌رێنی گه‌وره‌یان گێڕا، به‌تایبه‌ت توركیا، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای چه‌ند هۆكارێكی تر.
دواتر (موسته‌فایف) بوو به‌په‌نابه‌رێكی سیاسی له‌ئیتاڵیا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌به‌دوور و درێژی كتێبێكی نووسیووه‌به‌ناونیشانی (مێژووی كوردستانی قه‌فقازیا)، كه‌له‌م لینكه‌دا http://pukmedia.com/russi/images/stories/pdf/bookku.pdf به‌زمانی رووسی هه‌یه.
جێی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌كه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1988ز تا ساڵی 1995ز و ساڵه‌كانی دواتریش، به‌هه‌زاران كورد ناچار كران كۆماره‌كانی قه‌فقازیا (جۆرجیا، ئه‌رمینیا، ئازه‌ربیجان) به‌جێ بهێڵن و بۆ روسیا و كازاخستان و ئه‌وروپا و ولاَتانی تر بگوێزنه‌وه.
له1991-1992 و تا ئه‌مڕۆش، پارتی كرێكارانی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران دروست كردووه‌و دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2003ز.
به‌درێژایی سه‌دان ساڵ له‌هه‌موو كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كۆمه‌ڵگای كوردی توانیویه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌پارێزگاری له‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، جگه‌له‌كورده‌كانی توركمانستان و ئازه‌ربیجان، چونكه‌به‌شێكی زۆر له‌و كوردانه‌به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌بۆ داڕێژراو، له‌رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ئه‌سڕانه‌وه‌و ئه‌توێنرانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه‌ده‌بینین كورده‌كانی ئه‌رمینیا و كازاخستان له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌پێشكه‌وتووترن.
* چاودێری سیاسی (كوردی سۆڤێتی پێشوو)
Serokê Platforma damezrandina Kurdistana Mezin
Remezan Kerim