
15|10|2011 Sawtalkurd .
کوڕه پێشمه‌رگه (Gerilla sonen) یه‌که‌م فیلمی دێکومێنتاری ڕۆژنامه‌وان زانیار ئاده‌مییه به هاوکاری ده‌رهێنه‌ری سویدی ده‌یڤید هێردیێس به‌رهه‌م هێنراوه، له‌و فیلمه‌دا پرسیاره‌کانی ئاده‌می ته‌نها له‌وێدا ناوه‌ستێ که بزانێ هه‌سته‌کانی باوکی ئه‌وکاته‌ی زانیار له شاخه‌کانی کوردستان دێته دوونیا چۆن بووه، پرسیاره‌کانی ئه‌و پرسیاری هه‌موو ئه‌و منداڵه پێشمه‌رگانه‌یه که وه‌ک ئه‌و که‌شکۆڵێکی پڕ له یاده‌وه‌ریی تاڵی جه‌نگ و ده‌ربه‌ده‌رییان به چه‌ندین پرسیاره‌وه به بێده‌نگی داوه به‌کۆڵدا و که ئیتر به فیلمی کوڕه پێشمه‌رگه ته‌وقی ئه‌و بێده‌نگییه ده‌شکێنن.
پێکه‌وه تاهیری باوک و زانیار پاش زیاد له بیست ساڵ بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کوڕه‌پیشمه‌رگه چوونه‌ته‌وه نێو شاخ و دۆڵی کوردستان، گاپیڵۆن ئه‌و شوێنه‌ی جارێک سه‌ری زانیاری پێنج ساڵانه‌ی به ده‌نگی بۆمباران و قاوقیژی مناڵ و پیر ئینجا بۆکڕووز و سووتاوی کاس کرد.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژوویه‌کی سه‌رڕێژ له جه‌نگ و بۆکڕووز بۆ گه‌نجێک که له پێنج ساڵییه‌وه له سوید ده‌ژی ده‌بێت چی بۆ لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی زیاد بکات؟





