
24|10|2011 Sawtalkurd .
ئه‌م قسانه له حاڵێکدایه که کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له وتووێژ له‌گه‌ڵ ههواڵدوهریی ڕۆیترزدا ڕایانگه‌یاندوه که یارمه‌تیی هیچ وڵاتێکی دیکه له‌م پێناوه‌دا قه‌بووڵ ناکه‌ن.
به‌هێزیی ئه‌م زه‌ویله‌رزه‌یه واتا حه‌وت کۆما دوو له سه‌ر ده‌ی ریشته‌ر، به‌تایبه‌ت له شارۆچکه‌ی ئه‌رجیش، له نزیک سنووری کوردستانی ئێران، زیاتر له هه‌شتا خانووبه‌ره‌ی تێکڕووخاند و ڕێژه‌یه‌کی زۆرتری کوژراو و بریندار لێکه‌وتۆته‌وه. دواتر دوو پاشلهرزی به‌هێزی تریش ڕوویان دا. کورده‌کانی سویدیش به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه له‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌ڕوانن و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بنه‌ماله و که‌سوکاریان به‌سه‌فه‌ر له‌وێن یا خود له‌وێ ده‌ژیین. مه‌همه‌ت ئاجار خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی ئه‌رجیش، نیشته‌جێی ستۆکهۆڵم یه‌کێ له‌و که‌سانه‌یه که که‌سوکاری خۆی له‌م ڕووداوه‌دا له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مه به‌هێزترین زه‌ویله‌رزه‌ی سی ساڵی دوایی ئه‌م هه‌رێمه‌یه به‌ڵام جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که چه‌ند قه‌ڵشتی گه‌وره‌ی زه‌وی به هه‌رێمی جوگرافیایی تورکیادا تێده‌په‌ڕن و ئه‌م ولاته‌یان گه‌لێ جار تووشی گرفتی زه‌ویله‌رزه‌ی گران کردووه. بۆنموونه له دوو بوومه‌له‌رزه‌دا له ساڵی 1999 به گه‌وره‌یی زیاتر له 7 ریشتر، نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س له باکووری ڕۆژئاوای تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
به‌شی ناوه‌ندیی ڕادیۆ سوید، ئێکۆت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆیدا له سه‌ر زاری خه‌ڵکی ئه‌م شاره باسی نه‌گه‌یشتنی خێرای به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و که‌مایه‌سیی گه‌وره‌ی یارمه‌تیی حوکوومه‌تی تورکیای کردووه و چه‌ندین ماڵپه‌ڕی سه‌ر به کورده‌کانی سویدیش نیگه‌رانیی خۆیان له‌م باره‌وه ده‌ربڕیوه.





